حه‌دیسى بۆ اه‌ع:سه‌رۆكى وه‌زیران بڕیارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى وه‌زارى بۆ پۆستى نوێ داوه‌ وپاڵێوراوه‌كان دوور له‌ده‌ستێوه‌ردان دیارى ده‌كرێن

الأربعاء 27 تشرين ثاني 2019 - 15:50

 حه‌دیسى بۆ اه‌ع:سه‌رۆكى وه‌زیران بڕیارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى وه‌زارى بۆ پۆستى نوێ داوه‌ وپاڵێوراوه‌كان دوور له‌ده‌ستێوه‌ردان دیارى ده‌كرێن

 به‌غدا-اه‌ع

سه‌عد حه‌دیسى وته‌بێژى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌،عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌قۆناغى كۆتایدایه‌ بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى پاڵێوراوه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى وه‌زارى،روونیشیكرده‌وه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ ره‌نگه‌ نیوه‌ى پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان بگرێته‌وه‌.
 
حه‌دیسى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌"اه‌ع" ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ سه‌رپشك كرا له‌باره‌ى سه‌ربه‌ستى له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوه‌كان،گوڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كانى فراوانتر كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى نوێ بگرێته‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ "له‌ئێستادا له‌قۆناغى كۆتاییدایه‌ بۆ دیاریكردنى پاڵێوراوانى پۆسته‌كان كه‌بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ وه‌زارییه‌كان زیاد ده‌كرێت به‌مه‌یش هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ فراوانتر ده‌بێت".
 
وتیشى"پۆسته‌ دیاریكراوه‌كان په‌یوه‌ستن به‌خزمه‌تگوزارى وبازرگانییه‌وه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى خۆى په‌یوه‌سته‌ به‌چاكسازى ئیدارى وئابوورى وداراییه‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت به‌م دواییه‌وه‌ بڕیارى له‌باره‌وه‌ داوه‌"،ئاماژه‌یشى دا "دیاریكردنى پاڵێوراوانى پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان دوور ده‌بێت له‌كاندیدكردن وده‌ستێوه‌ردان وفشاره‌كان".