پارێزگارى به‌غدا فه‌رمانه‌ كارگێرییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى5هه‌زار كرێ رۆژانه‌ بۆ گرێبه‌ست واژۆكرد

الأربعاء 27 تشرين ثاني 2019 - 16:30

 پارێزگارى به‌غدا فه‌رمانه‌ كارگێرییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى5هه‌زار كرێ رۆژانه‌ بۆ گرێبه‌ست واژۆكرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د عه‌تا پارێزگارى به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،فه‌رمانه‌ كارگێرییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى زیاتر له‌5هه‌زار فه‌رمانبه‌رى كرێ رۆژانه‌ بۆ گرێبه‌ست واژۆكرد.
پاریزگارى به‌غدا له‌راگه‌یندراویكدا كه‌ده‌ستى"اه‌ع"كه‌وتووه‌ ڕاگه‌یاند"خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كان له‌وبه‌رێوبه‌رایه‌تییانه‌ن كه‌ فه‌رمانبه‌رى كرێ رۆژانه‌یان دامه‌زراندووه‌ وگرنگترینیان (ئاو وئاوه‌ڕۆ وشاره‌وانییه‌كان ووه‌رزش ولاوان وچه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى تر په‌یوه‌ندیدار به‌پارێزگاكه‌وه‌" روونیشیكرده‌وه‌ "ژماره‌یان گه‌یشتۆته‌5هه‌زارو25فه‌رمانبه‌ر".
عه‌تا ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست خاوه‌ن زۆربه‌ى خه‌سڵه‌ته‌كانى فه‌رمانبه‌رانى راژه‌ى هه‌میشه‌یی ده‌بن" روونیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌یان به‌پێ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووه‌ وناوه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تى دارایی به‌رز ده‌كرێته‌وه‌".
 
پاریزگارى به‌غدا ئه‌وه‌یشى وت"فه‌رمانگه‌كانى پارێزگاكه‌ پرۆسه‌كانى به‌نیشتمانى كردنى مووچه‌كانیشیان ته‌واو كردووه‌".