وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ اه‌ع:هاوڵاتیان وكامێره‌كانى چاودێرى تێكده‌ران وگێره‌شێوێنیان ده‌رخست

الأربعاء 27 تشرين ثاني 2019 - 17:27

 وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ اه‌ع:هاوڵاتیان وكامێره‌كانى چاودێرى تێكده‌ران وگێره‌شێوێنیان ده‌رخست

 به‌غدا-اه‌ع

عه‌مید خالد محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویه‌تى سه‌رجه‌م زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كان كۆبكاته‌وه‌ كه‌په‌یوه‌ستن به‌وكه‌سانه‌ى تێكده‌ر وگێره‌شێوێنن له‌رێگاى كامێره‌كانى چاودێرى وهاوڵاتیانه‌وه‌.
محه‌ننا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌(اه‌ع)ئاماژه‌یشى دا "فه‌رمانى تووند بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ركراوه‌ له‌باره‌ى پێویستى پاراستنى سامانى گشتى وتایبه‌تى هاوڵاتیان وموڵكى گشتى وتایبه‌تدا".
 
وتیشى "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاوپێكراون وچاودێرى ڕه‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ن وهه‌وڵیش ده‌ده‌ن به‌رێگاى ئاشتیانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن وهێز به‌كارنه‌هێنن"،روونیشیكرده‌وه‌"بژارده‌ى به‌كارهێنانى هێز دوا بژارده‌ ده‌بێت كاتێك هیچ رێكارێك نامێنێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ناچار ده‌بن كه‌ره‌سه‌ تایبه‌ته‌كانیان به‌كه‌یسى چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان به‌كاربهێنن"ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى تێكده‌ران وگێره‌شێوێنان ده‌ركراوه‌ دواى نمایشكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ وزانیارى ووێنه‌كانیان".
 
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ محه‌ننا وتى "پرۆسه‌كانى تێكدان دوێنێ وئێواره‌ى ئه‌مڕۆ روویانداوه‌،كه‌تیایاندا هه‌ندێ له‌تێكده‌ران هه‌ستاون به‌سووتاندنى ته‌لارى كوێتى له‌شه‌قامى نه‌هر ورێگریان كرد تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى بگه‌نه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ وده‌ستدرێژیش كراوه‌ته‌ سه‌ر تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ كه‌بووه‌ هۆى برینداربوونى ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند".