سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى توركیاوه‌ پێگه‌یشت

الأربعاء 27 تشرين ثاني 2019 - 15:17

 سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى توركیاوه‌ پێگه‌یشت

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وهاوكارییه‌كان له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێ كرد .
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"عه‌بدولمه‌هدى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌سه‌رۆكى توركیا پێگه‌یشتووه‌ وهه‌ردوولا تاوتێ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وگه‌لى دراوسێ كردووه‌ له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كان له‌دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كان وبوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
ڕایشیگه‌یاند "سه‌رۆكى توركیا پاڵپشتى خۆى بۆ یه‌كڕیزى وسه‌قامگیرى عێراق  وبه‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان وئه‌ركى حكومه‌ت بۆ به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارى خۆپیشانده‌ران ده‌ڕبریوه‌".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌وشى ئێستاى خسته‌ به‌رباس،به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ وشێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان وجیاوازى نێوان خۆپیشاندان وئه‌و گروپه‌ تێكده‌رانه‌ى توندوتیژى به‌كارده‌هێنن وهێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهه‌ڕه‌شه‌ وتوقاندنى له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن وقوتابخانه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كان په‌ك ده‌خه‌ن وباڵه‌خانه‌كان ده‌سووتێنن"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "عه‌بدولمه‌هدى شانازى خۆى به‌په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا دووپاتكردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خواستى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشبردنى وگرنگى هاوكارى هاوبه‌ش بۆ به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،وهه‌وڵى راسته‌قینه‌ى حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازییه‌كان كه‌خواستى هه‌موو گه‌لى عێراقه‌". 
به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ستایشى ژیرى وئارامى له‌ره‌فتارى حكومه‌ت كردووه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه‌ وگرنگى سه‌پاندنى رێسا ویاسا وگوێگرتن له‌داواكارییه‌كانى گه‌لى عێراق".