عه‌بدولمه‌هدى پێشوازى له‌سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى جه‌نراڵ ئه‌لكتریك كرد

الاثنين 25 تشرين ثاني 2019 - 14:30

 عه‌بدولمه‌هدى پێشوازى له‌سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى جه‌نراڵ ئه‌لكتریك كرد

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشوازى له‌جیرۆم بیكریس سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى جه‌نراڵ ئه‌لكتریكى ئه‌مریكى بۆ وزه‌ى نوێكه‌ره‌وه‌GE Renewables،وشاندى یاوه‌رى كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌پاڵشتى خۆى بۆ پرۆژه‌كانى جه‌نراڵ ئه‌لكتریك كردۆته‌وه‌ له‌كه‌رته‌كانى كاره‌با وله‌نێویشیاندا پرۆژه‌كانى تۆرى گواستنه‌وه‌ كه‌حكومه‌تى عێراقى خواستى په‌له‌كردن له‌ده‌ستپێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ئه‌مساڵدا ده‌كات كه‌بریتییه‌ له‌دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى 23وێستگه‌ى لاوه‌كى قه‌باره‌ى 400/132 و132/33 وویسَتگه‌ گواستراوه‌كان و،دابینكردنى زیاتر له‌3000هه‌لى كار له‌پرۆژه‌كانى وێستگه‌ لاوه‌كییه‌كان وتۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا،وبه‌شداریكردن له‌نه‌هیشتنى لۆده‌كان وپاڵپشتى كردنى تۆڕه‌كه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى گه‌یاندنى ته‌زۆى كاره‌با بۆ زیاتر له‌چوار ملیۆن ماڵ له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا،له‌پاڵ دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌ له‌ئابوورى نێوخۆیی له‌میان گرێبه‌سته‌ لاوه‌كییه‌كان بۆ جێ به‌جێ كردنیان".
 
لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى جه‌نراڵ ئه‌لكتریكى ئه‌مریكى بۆ وزه‌ى نوێكه‌ره‌وه‌،به‌پێ به‌یاننامه‌كه‌ "خواستى كۆمپانیاكه‌ى ده‌رخست بۆ دروستكردنى ئه‌كادیمیاى جه‌نراڵ ئه‌لكتریك بۆ تۆڕه‌كان به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى كاره‌با ووه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كه‌ئه‌ركى مه‌شقپێكردنى خوێندكار وئه‌ندازیاران له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ ئاماده‌كردن وتێكه‌ڵكردنیان به‌بازاڕى كاره‌وه‌".