ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وان كه‌به‌بێ مۆڵه‌تى فه‌رمى هاورده‌ى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كرابوو

الأحد 24 تشرين ثاني 2019 - 13:25

ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وان كه‌به‌بێ مۆڵه‌تى فه‌رمى هاورده‌ى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كرابوو

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى گشتى گومرك،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وان وكامێرایه‌كى چاودێرى له‌لاى گه‌شتیارێكى عێراقى له‌گومركى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ده‌سه‌ڵاته‌كانى گومرك له‌فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ده‌ستى به‌سه‌ر فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وان وكامێرایه‌كى چاودێرى گرتووه‌ كه‌له‌ده‌ستى گه‌شتیارێكى عێراقى بووه‌ خواستى هه‌بووه‌ پێچه‌وانه‌ى رێنمایی وڕاسپارده‌كان هاورده‌ى بكات".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا"ئه‌م جۆره‌ هاوردانه‌ پێویستیان مۆڵه‌تى فه‌رمییه‌ پێش ئه‌وه‌ى هاورده‌ بكرێن ئه‌مه‌یش به‌پێ یاساى گومركه‌ كارپێكراوه‌كانى ژماره‌ 23ى ساڵى 1984ى هه‌مواركراو ورێنماییه‌ كاراكانى".