مه‌رعید:دان به‌بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵوه‌شێندراوى پارێزگاى نه‌ینه‌وا نانێن

الأحد 24 تشرين ثاني 2019 - 11:47

 مه‌رعید:دان به‌بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵوه‌شێندراوى پارێزگاى نه‌ینه‌وا نانێن

 نه‌ینه‌وا-اه‌ع

مه‌نسوور مه‌رعید پارێزگارى نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،دان به‌بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵوه‌شێندراوى پارێزگاى نه‌ینه‌وا نانێن.
مه‌رعید ڕایگه‌یاند"دان به‌هه‌موو بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نانێن له‌نێویشیاندا دانیشتنى ئه‌مڕۆ كه‌تیایدا ده‌نگ درا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى یه‌كێك له‌پاڵێوراوه‌كان بۆ پۆستى پارێزگار چونكه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایی نییه‌ وهاوكات به‌رده‌وامم له‌ئه‌ركى خۆم وه‌كو پارێزگار".
مه‌رعید ئه‌وه‌یشى وت"تانه‌ لاى دادگا ده‌دات له‌باره‌ى یاسایی بوونى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه‌به‌كارێكى نایاسایی ناویبرد ".ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى نابێت تا ئه‌و كاته‌ى مه‌رسوومێكى كۆمارى ده‌رنه‌چێت وه‌كو چۆن له‌ڕابردوودا به‌فه‌رمانێكى كۆمارى ڕاسپێردرا".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"پێداچوونه‌وه‌ى تانه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دژى بڕیارى په‌رله‌مان له‌مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو ده‌چوڵیندرێت،تا ئه‌و كاته‌یش ئه‌نجومه‌نى پارێزگا وه‌ستێنراوه‌ ونایاساییه‌".