فەرمانی ھەتاھەتایی بۆ بەڕێوبەری بانکی ڕافیدەین لەئەنبار وژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ودەستبەسەرداگرتنی سامانەکانیان دەرکراوە

الأحد 24 تشرين ثاني 2019 - 11:32

فەرمانی ھەتاھەتایی بۆ بەڕێوبەری بانکی ڕافیدەین لەئەنبار وژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ودەستبەسەرداگرتنی سامانەکانیان دەرکراوە

  

 
به‌غدا-اه‌ع
دادگاى تاوانه‌كانى رووسافه‌ ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،فه‌رمانى زیندانى هه‌تاهه‌تایی دژى به‌رێوبه‌رى لقى بانكى رافیده‌ین له‌ئه‌نبار وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى ده‌ركردووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سامانه‌كانیان.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دادگاى تاوانه‌كانى ڕووسافه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى زیندانى هه‌تا هه‌تایی دژى به‌رێوبه‌رى لقى بانكى رافیده‌ین له‌ئه‌نبار وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى ده‌ركردووه‌"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سامانى گواستراو وناگواستراویان وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سامانه‌كانیانه‌"