سەرۆك کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن میری قەتەرەوە پێ گەیشت

الجمعة 22 تشرين ثاني 2019 - 18:52

سەرۆك کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن میری قەتەرەوە پێ گەیشت

بەغدا-اەع

 

 دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار  ئەمڕۆ ھەینی  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ تەمیم حەمەد میری قەتەر   پێگەیشت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، میری قەتەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە ھەنوکەیەکان و بەدیھێنانی چاکسازی و سەقامگیری، ھەروەھا جەختیشی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی برایانەی نێوان عێراق و قەتەر کردەوە.

 

لەلای خۆیەوە سەرۆک بەرھەم، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شێخ تەمیم دەربڕی، بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ عێراق، ھاوکات دووپاتی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و ھاریکاری ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە ھەردوو گەلی دۆست و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکات.