لیژنه‌ى دارایی خشته‌یه‌كى نوێى مووچه‌كان بۆ اه‌ع ده‌خاته‌ڕوو

الجمعة 22 تشرين ثاني 2019 - 11:55

 لیژنه‌ى دارایی خشته‌یه‌كى نوێى مووچه‌كان بۆ اه‌ع ده‌خاته‌ڕوو
به‌غدا-اه‌ع
 
هه‌یسه‌م جبوورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، خشته‌یه‌كى نوێى مووچه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)خسته‌ڕوو له‌ماوه‌ى داهاتوودا په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌هاوكارى نێوان حكومه‌ت وپه‌رله‌مان.
جبوورى رایگه‌یاند:"لیژنه‌ى دارایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد بۆ پێداچوونه‌وه‌ى بنه‌ماكان وشیرازه‌كان كه‌له‌میانه‌یدا حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كرێت به‌خشته‌یه‌كى دادگه‌رانه‌ى مووچه‌كان"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا "دانانى خشته‌یه‌كى نوێى مووچه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تدایه‌ چونكه‌ به‌رپرسى یه‌كه‌مه‌ به‌سه‌ر سیاسه‌تى دارایی،وهه‌رخۆى مووچه‌كان داده‌نێت به‌پێ ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌گه‌نجینه‌دایه‌،وكارى لیژنه‌ى دارایی دانانى شیرازه‌ى گشتییه‌ وه‌كو دیاریركردنى رێژه‌ى به‌رزى ونزمى مووچه‌كان وهه‌روه‌ها ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌دیاریكردنى ده‌رماڵه‌كان".
 
جبوورى وتیشى:راسپارده‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌دیاریكردنى به‌رزترین مووچه‌ له‌ده‌وڵه‌تدا ،ونابێت به‌رزترین مووچه‌ى سه‌ره‌كى چوار ئه‌وه‌نده‌ى كه‌مترین موچه‌ بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى جێاوازى"،ڕوونیشكرده‌وه‌" ده‌رماڵه‌ دابین ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌رماڵه‌یان نێه‌ له‌ یاساكانى ڕابردوو به‌پێى سه‌رچاوه‌ داراییه‌كان".