اه‌ع ده‌قى وتارى دووه‌مى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الجمعة 22 تشرين ثاني 2019 - 12:10

 اه‌ع ده‌قى وتارى دووه‌مى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

 كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع

ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌"اه‌ع"ده‌قى وتارى دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى خوێندرایه‌وه‌:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ ودلۆڤان 
خۆشك وبرایان
یه‌كه‌م شت ده‌قى نامه‌ى نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى(خواى گه‌وره‌ پێگه‌ى به‌رزبكاته‌وه‌)له‌نه‌جه‌فى پیرۆز بۆتان ده‌خوێنینه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌یش ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
مه‌رجعیه‌تى ئاینى له‌میان وتارى هه‌ینى رابردوو وله‌چه‌ند خاڵێك هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌ ئاشته‌واییه‌كان خسته‌ڕوو كه‌داواى چاكسازى ده‌كه‌ن كه‌بریتى بوو له‌دووپاتكردنه‌وه‌ى ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌توندوێژى وكارى گێره‌شێوێنى،وجه‌خت كردن له‌قه‌ده‌غه‌كردنى ڕشتنى خوێنى عێراقییه‌كان ،وپێویستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێزه‌ سیاسییه‌كان بۆ داوا ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران ،مه‌رجعیه‌ت سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ڕابردووى خۆى دووپاتده‌كاته‌وه‌،له‌ئێستاشدا جه‌خت له‌په‌له‌كردن له‌جێ به‌جێ كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ویاساى كۆمسیۆنه‌كه‌ى ده‌كات به‌وشێوازه‌ى له‌و وتاره‌ ئاماژه‌ى پێكرا ،چونكه‌ ڕۆڵیان ده‌بێت له‌تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌ى رووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌.