لیژنه‌ى ژنانى نوێنه‌رایه‌تى دانیشتنێكى گوێگرتن ساز ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى یاساى ژنانى رزگاربووى ئێزیدی

الخميس 21 تشرين ثاني 2019 - 18:51

 لیژنه‌ى ژنانى نوێنه‌رایه‌تى دانیشتنێكى گوێگرتن ساز ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى یاساى ژنانى رزگاربووى ئێزیدی

 به‌غدا-اه‌ع

لیژنه‌ى ژنان وخێزانى ومنداڵى نوێنه‌رایه‌تى،دانیشتنێكى گوێگرتن به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانتار ئینتسار جبورى وبه‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ سازكرد له‌باره‌ى هه‌ردوو یاساى ژنانى رزگاربووى ئێزیدى وتوندوتیژى خێزانى .
لیژنه‌ى ژنان وخێزان ومنداڵى نوێنه‌رایه‌تى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دانیشتنه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى كه‌سایه‌تى سیاسی ورێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى سازكراوه‌ ،وله‌دانیشتنه‌كه‌ تاوتوێ راپۆرتى یه‌كه‌مى لیژنه‌كه‌ كراوه‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى ژنانى رزگاربوو،وگرفته‌كانى فراوانكردنى چوارچێوه‌ى یاساكه‌ وئاسۆكانى،له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌باس له‌ناونیشانى پرۆژه‌ یاساكه‌ وبنه‌ماكانى په‌یوه‌ست به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ى له‌دایك بووان له‌ژنانى رزگاربوو ده‌كات به‌پێ یاساى ڕه‌گه‌زنامه‌ وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانى تایفه‌ى ئێزیدى ودامه‌زراندنى به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كى گشتى وبه‌ستنه‌وه‌ى به‌ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وپه‌نابردن به‌وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ،وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ وچاودێركردنى ژنانى رزگاربوو له‌رووى ماددى ومه‌عنه‌وییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنى رێكارى پێویست بۆ تێكه‌ڵكردنى ژنانى رزگاربوو له‌كۆمه‌ڵگادا".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا "ئاماده‌بووان تاوتوێ هه‌مواركردنه‌وه‌كانى ده‌ق وخاڵه‌كانى یاساكه‌ كردووه‌ ،له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ كردنى ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ى له‌یاساى زیندانیانى سیاسی ژماره‌ 4ى ساڵى 2006ى هه‌مواكراو به‌سه‌ر ژنانى رزگاربووى ئێزیدى دیاریكراوه‌ ،وپێدانى مافه‌كانى زیندانى سیاسی وچاره‌سه‌ركردنى ئه‌و زیانانه‌ى به‌ریان كه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ له‌ناساندنى تاوانه‌كان به‌رامبه‌ر رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى مافى مرۆڤ وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى له‌ماوه‌ى رفاندنیان".