تاوانه‌كانى بابل : به‌رێوبه‌رى پێشووى شاره‌وانى حیلله‌ 3ساڵ زیندانى درا

الخميس 21 تشرين ثاني 2019 - 11:03

 تاوانه‌كانى بابل : به‌رێوبه‌رى پێشووى شاره‌وانى حیلله‌ 3ساڵ زیندانى درا

 به‌غدا-اه‌ع

دادگاى تاوانه‌كانى بابل،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،فه‌رمانى 3ساڵ زیندانى به‌سه‌ر به‌رێوبه‌رى پێشووى شاره‌وانى حیلله‌ وسه‌رۆكى لیژنه‌ى كڕیاره‌كانى ساڵى 2017ى سه‌پاند له‌سه‌ر كه‌یسى په‌یوه‌ست به‌فیرۆدانى سامانى گشتى.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ده‌سته‌ى دووه‌م له‌دادگاى تاوانه‌كانى بابل تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى 3ساڵ زیندانى به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌به‌رێوبه‌رى پێشووى شاره‌وانى حیلله‌ وسه‌رۆكى لیژنه‌ى كڕیاره‌كانى ساڵى 2017 له‌هه‌مان فه‌رمانگه‌ سه‌پاندووه‌".
وتیشی "فه‌رمانه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى 340یاساى سزادانى عێراقى په‌یوه‌ست به‌كه‌یسه‌كانى به‌فیرۆدانى سامانى گشتى ده‌ركراوه‌".