فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى وه‌زیرى پێشووترى خوێندنى باڵا ده‌ركرا

الخميس 21 تشرين ثاني 2019 - 10:31

فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى وه‌زیرى پێشووترى خوێندنى باڵا ده‌ركرا

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ده‌ركردنى فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى وه‌زیرى پێشووترى خوێندنى باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پێشووى زانكۆى كه‌ركووكى ڕاگه‌یاند.
ده‌ستپاكى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاى كه‌ركووك فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرى پێشووترى خوێندنى باڵا وسه‌رۆكى پێشووى زانكۆى كه‌ركووك ده‌ركردووه‌،له‌سه‌ر كه‌یسى سه‌رپێچیكردن له‌گرێبه‌ستى پرۆژه‌ى پێگه‌ى كاره‌كانى ده‌روازه‌ى زانكۆى كه‌ركووك".
به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"بڕیارى بانگهێشتكردن له‌كه‌یسه‌كه‌ كه‌ده‌سته‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه‌ كردووه‌ وره‌وانه‌ى دادگاى كردووه‌،به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)ى یاساى سزادانى عێراقى ده‌ركراوه‌".