زه‌یدان وباڵیۆزى ئه‌مریكا رۆڵى دادگا له‌جێ به‌جێ كردنى یاسا تاوتوێ ده‌كه‌ن

الأربعاء 20 تشرين ثاني 2019 - 14:06

 زه‌یدان وباڵیۆزى ئه‌مریكا رۆڵى دادگا له‌جێ به‌جێ كردنى یاسا تاوتوێ ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌به‌غدا تاوتوێ رۆڵى دادگا له‌جێ به‌جێ كردنى یاسا كردووه‌.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا،كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى له‌باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌به‌غدا كردووه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"هه‌ردوولا رۆڵى دادگایان تاوتوێ كردووه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى یاسا وچه‌سپاندنى بنه‌ماكانى رێزگرتن له‌مافى مرۆڤ".