ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌نجامى پرۆسه‌كانى پشكنینى دوو پارێزگاى ڕاگه‌یاند

الأربعاء 20 تشرين ثاني 2019 - 14:23

 ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌نجامى پرۆسه‌كانى پشكنینى دوو پارێزگاى ڕاگه‌یاند

 به‌غدا-اه‌ع

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئه‌نجامى پرۆسه‌كانى پشكنین له‌هه‌ردوو پارێزگاى نه‌ینه‌وا ودیاله‌ راگه‌یاند.
شانه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"هێزێك له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا ئه‌ركى پشكنین وكیۆماڵكردن له‌"ناوچه‌ى باشوورى به‌عاج وبیابانى حه‌زه‌ر وناوچه‌ى نێوان هێڵى لاین ورێگاى گشتى موسڵ به‌غدا ئه‌نجامداوه‌-وتیایدا ئۆتۆمبیلێكى مێنرێژكراو له‌جۆرى سكانیا له‌ناوبراوه‌".
ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"هه‌مان هێز 7حه‌شارگه‌ى تیرۆرستانى دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌118سیم كارتى  به‌كارنه‌هێنراوى په‌یوه‌ندیكردنى عێراقى له‌خۆگرتووه‌ له‌گه‌ڵ سیم كارتى سورى به‌كارهێنراو ودوو مۆبایل وپشتوێنى مێنڕێژكراو و3بۆمبى چێندراو وكه‌ره‌سه‌ى خۆراكى و105پاترى 9ڤۆڵت بۆ بۆمبى چێندراو وكه‌ره‌سه‌ى تر به‌كارده‌هێندرێت،هه‌روه‌ها حه‌شارگه‌كان خاپووركراون وبۆمبه‌ چێندراو وپشتوێنه‌ مێنڕێژكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارى مه‌یدانییه‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌بێ هیچ زیانێك".
 
له‌لایه‌كى تره‌وه‌،هێزێك له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ به‌پێ زانیارى ورد توانى حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌باشوورى بوهرز بدۆزێته‌وه‌ له‌نزیك گوندى نه‌قیب كه‌4بۆمبى چێندراو،و5بۆكسى چه‌كى 14،5ملم ودوو نارنجۆك و3كه‌ره‌سه‌ى ته‌قینه‌وه‌ ودوو ئامێرى ته‌قاندنه‌وه‌ و4چه‌رخى ته‌قینه‌وه‌ و4پاترى بۆ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبى چێندراو له‌گه‌ڵ فه‌رش وبه‌رگه‌ ،وسه‌رجه‌م كه‌ره‌سه‌كان به‌وردى چاره‌سه‌ر كران".