حه‌داد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌هه‌رێمى كوردستان چاكسازییه‌ كارگێرى وداراییه‌كان تاوتوێ ده‌كات

الثلاثاء 19 تشرين ثاني 2019 - 19:26

 حه‌داد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌هه‌رێمى كوردستان چاكسازییه‌ كارگێرى وداراییه‌كان تاوتوێ ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌هه‌رێمى كوردستان گرنگى رۆڵى ئه‌و ده‌زگایه‌ وبه‌رده‌وامى كاره‌كانى له‌ئه‌نجامدانى چاكسازییه‌ كارگێرى ودارایی وئابوورییه‌كان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌نێو هه‌رێم تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌داد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"حه‌داد سه‌ردانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ وله‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د وگه‌وره‌ به‌رپرسانى ده‌سته‌كه‌ پێشوازى لێكراوه‌".
 
به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"له‌دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێ كراوه‌ وگفوتوگۆیش كراوه‌ له‌باره‌ى دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌نێویشیاندا هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ژماره‌ى(30)ساڵى2011ویاساى به‌ده‌ستهێنانى سامانى نایاسایی له‌حكومه‌تى فیدراڵى ،كه‌چى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ جه‌ختى له‌گرنگى رێكاره‌كانى به‌رده‌وامى هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى هاوبه‌ش نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌غدا وهه‌ولێرى كردۆته‌وه‌".