سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى ئه‌نجام ده‌دات وهانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن

الثلاثاء 19 تشرين ثاني 2019 - 14:51

سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى ئه‌نجام ده‌دات وهانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ شاندنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێ نیشتمانى ئه‌نجامدا،له‌سه‌ره‌تاى دانیشتنى ئاسایی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ئه‌مڕۆ سازكرا.
 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"عه‌بدولمه‌هدى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێ عێراق وباسل گۆرگیس به‌رێوبه‌رى كارگێرى وكاپتن عه‌لا عه‌بدولزه‌هره‌ كردووه‌ به‌ناوى خۆى وله‌برى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سڵاو ورێزى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ ویاریزانان كردووه‌ ،وهانیان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكه‌ن بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ وسه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له‌یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هاوتا به‌حرێنییه‌كه‌ى".
  
به‌پێ به‌یاننامه‌كه‌ عه‌بدولمه‌هدى ڕایگه‌یاندووه‌:"ئێوه‌ ئاڵاى عێراق وسه‌رى عێراقییه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ وگه‌ل هه‌مووى پاڵپشتى ئێوه‌ ده‌كات وچاوه‌ڕوانى هه‌واڵ ومژده‌ى سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوێ دڵى هه‌موو عێراقییه‌كان خۆش بكرێت له‌میان ئه‌م یارییه‌"،داوایشى كرد"ئه‌ركه‌كان به‌ند بێت له‌سه‌ر ئه‌م یارییه‌،وبه‌ڵێنیشى دا به‌دابینكردنى پاڵپشتى پێویست بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ وبه‌ده‌مه‌و هاتنى سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى دیكه‌یان". 
 
لاى خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێ وكاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى "سوپاس وپێزانینیان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى ودڵنیابوونى له‌ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ یارییه‌كان"،دووپاتیشیانكرده‌وه‌ "سوورن له‌سه‌ر  سه‌ركه‌وتن له‌ یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ وبه‌ده‌ستهێنانى باشترین ئه‌نجامه‌كان له‌م ركابه‌رییه‌ گرنگه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ئاسیا وجیهان".