سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى شانشینى یه‌كگرتوو هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

الثلاثاء 19 تشرين ثاني 2019 - 13:08

 سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى شانشینى یه‌كگرتوو هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع 

دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌گه‌َڵ ستیڤن هیكى باڵیۆزى نوێ شانشینى یه‌كگرتوو تاوتوێ هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌پاڵپشتى جێ به‌جێ كردنى یاسا.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"زه‌یدان له‌نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى پێشوازى له‌ستیڤن هیكى باڵیۆزى نوێ به‌ریتانیا له‌به‌غدا كردووه‌".
به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"هه‌ردوولا هاوكارى نێوان عێراق وشانشینى یه‌كگرتوو تاوتوێ كردووه‌ له‌بواره‌كانى پاڵپشتى جێ به‌جێ كردنى یاسا ومه‌شقكردن به‌كارمه‌ندانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌بوارى شاره‌زایان".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى به‌شى یه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ كتێبه‌ یاساییه‌كان له‌باڵیۆزه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌له‌لایه‌ن شانشینى یه‌كگرتووه‌وه‌ به‌خشراوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى".