ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى وه‌زیرى رۆشنبیرى وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى پارێزگاى زیقار ده‌ركردووه‌ به‌هۆى قۆرخكردنى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى رووبارى فوورات

الثلاثاء 19 تشرين ثاني 2019 - 13:30

ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى وه‌زیرى رۆشنبیرى وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى پارێزگاى زیقار ده‌ركردووه‌ به‌هۆى قۆرخكردنى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى رووبارى فوورات

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ركردنى فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى وه‌زیرى رۆشنبیرى وله‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى پارێزگاى زیقار خسته‌ڕوو 
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى پارێزگاكه‌ فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرى رۆشنبیرى وئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپارێزگارى پێشووى زیقار وبه‌رێوبه‌رى كێڵگه‌ى غه‌رافى نه‌وتى له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى پێشووى شاره‌وانى وشه‌ش فه‌رمانبه‌رى دیكه‌ ده‌ركردووه‌ .
فه‌رمانگه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌"فه‌رمانى بانگهێشتكردنه‌كه‌ به‌پێ مادده‌ى(6)ى یاساى قۆرخكردنى كه‌ناراوه‌كان بووه‌،به‌هۆى سه‌رپێچیكردنیان به‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى رووبارى فورات ودورستكردنى كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر شێوازى پاركه‌كان له‌كه‌ناراوه‌كانى رووباره‌كه‌".