ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌ڕێوبه‌رى گشتى پێشووى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف ده‌ركردووه‌

الثلاثاء 19 تشرين ثاني 2019 - 12:59

 ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌ڕێوبه‌رى گشتى پێشووى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف ده‌ركردووه‌

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف ده‌ركردووه‌ به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى(341)ى یاساى سزادانى عێراقى.
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز فه‌رمانى بانگهێشتكردنى به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌فى ده‌ركردووه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكى تر له‌هۆبه‌ى گرێبه‌سته‌كان".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"فه‌رمانه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(341)ى یاساى سزادانى عێراقى ده‌ركراوه‌،له‌به‌ر بوونى سه‌رپێچییه‌كان له‌دابین كردنى ده‌رمانى تایبه‌ت به‌نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌ له‌ماوه‌ى ساڵى 2018".