ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى واست ده‌ركردووه‌

الثلاثاء 19 تشرين ثاني 2019 - 10:33

ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى واست ده‌ركردووه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆك وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى واست ده‌ركردووه‌ به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى(341)ى یاساى سزادانى عێراقى.
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ روونیكرده‌وه‌"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاكه‌ فه‌رمانى بانگهێشتكردنى سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ركردووه‌ به‌هۆى خه‌رج كردنى رێژه‌یه‌كى زۆر له‌سووته‌مه‌نى وچاككردنى ئۆتۆمبیله‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ رایگه‌یاندبوو نزیكه‌ى 60فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن دژى په‌رله‌مانتار وبه‌رپرسانى خۆجێی ده‌ركردووه‌ به‌تاوانى په‌یوه‌ست به‌گه‌نده‌ڵى وبه‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى .