سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وهاوكارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش تاوتوێ ده‌كات

الاثنين 18 تشرين ثاني 2019 - 18:43

 سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وهاوكارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش تاوتوێ ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وهاوكارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش تاوتوێ كرد.
 
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"عه‌بدولمه‌هدى پێشوازى له‌باڵیۆزى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ووباتریك وایت فه‌رمانده‌ى هێزه‌ ناوه‌نده‌كانى ئه‌مریكا كردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وبه‌رده‌وامى هاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى چه‌ته‌ تیرۆرستیه‌كانى داعش ومه‌شقككردن به‌هێزه‌ عێراقییه‌كان".