عه‌بدولمه‌هدى وبلاسخارت یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

الاثنين 18 تشرين ثاني 2019 - 18:35

 عه‌بدولمه‌هدى وبلاسخارت یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تاوتوێ كرد.
 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى له‌نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق كردووه‌ ،هه‌ردوولا ئه‌ركى حكومه‌تیان تاوتوێ كردووه‌ بۆ به‌دمه‌و هاتنى داواكارى خۆپیشانده‌ران وله‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ،له‌پاڵ هاوكارى نێوان عێراق ونه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وپاڵپشتى كردنى سه‌قامگیرى وڵات".