عه‌بدولمه‌هدى:هیچ قه‌واره‌ى ناڕه‌وا وچه‌كێك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى وده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند ناكرێت

الاثنين 18 تشرين ثاني 2019 - 19:36

 عه‌بدولمه‌هدى:هیچ قه‌واره‌ى ناڕه‌وا وچه‌كێك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى وده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند ناكرێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ له‌پێشه‌نگى كاره‌كانى به‌رنامه‌ى حكومى پاراستنى مافى هه‌موو عێراقییه‌كانه‌ له‌سایه‌ى یاساى وئاسایش وسیسته‌مدا.
 
به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندووه‌"به‌رنامه‌ى حكومى روون وئاشكرایه‌ له‌ئامانجه‌كانى به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ودانانى چه‌ك له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا وپاڵپشتى كردنى تواناكانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شیه‌كان وخزمه‌تكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وگه‌شه‌پێدانى ئابوورى".
 
به‌پێ به‌یاننامه‌كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان وتارێكى له‌زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى حكومى بۆبه‌جێ گه‌یاندنى ستراتیژیه‌تى ئاسایشى نیشتمانى رایگه‌یاندووه‌ "یه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ ئه‌ویش عێراقه‌ وگه‌لیش خۆى سوپاى راسته‌قینه‌ى وڵاته‌ وهیچ بژارده‌ى تر نییه‌ جگه‌ له‌پاڵپشتى كردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ورێگا ناده‌ین به‌په‌سه‌ند كردنى قه‌واره‌ى ناڕه‌وا یان هه‌ر چه‌كێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت بێت".