وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى :فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ده‌ركراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى قوتابخانه‌كان داده‌خه‌ن به‌پێ یاساى دژه‌ تیرۆر

الاثنين 18 تشرين ثاني 2019 - 17:21

 وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى :فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ده‌ركراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى قوتابخانه‌كان داده‌خه‌ن به‌پێ یاساى دژه‌ تیرۆر

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ده‌ركراوه‌ دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى قوتابخانه‌كانى داده‌خه‌ن به‌پێ یاساى به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى تیرۆر.
 
خه‌له‌ف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ده‌ركراوه‌ دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى قوتابخانه‌كان داده‌خه‌ن به‌پێ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر"، روونیشیكرده‌وه‌"داخستنى قوتابخانه‌كان تاوانه‌كانى ئاشكرایه‌ تۆمه‌تبارانى ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێن".