ده‌ستپاكى ورده‌كارى بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى سامانى گوازراو وناگوازراوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیوانیه‌ ده‌خاته‌ڕوو

الاثنين 18 تشرين ثاني 2019 - 13:05

 ده‌ستپاكى ورده‌كارى بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى سامانى گوازراو وناگوازراوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیوانیه‌ ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ورده‌كارییه‌كانى بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى سامانى گوازراو وناگوازراو كه‌دژى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیوانیه‌ ده‌ركراوه‌ ده‌خاته‌ڕوو.
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ ئه‌مڕۆ دووشممه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دادگاى تاوانه‌كانى قادسیه‌ بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى سامانى گوازراو وناگوازراوى تاوانبار سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیوانیه‌ ده‌ركردووه‌ به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى(339)له‌یاساى سزادانى عێراقی".
وتیشى "بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر كه‌یسى ده‌ركردنى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیوانیه‌ ده‌ركراوه‌ به‌سه‌پاندنى باج ووه‌رگرتنى له‌فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت وبه‌پاره‌یه‌كى زۆر وخه‌رج كردنى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا". 
شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ ده‌ركردنى فه‌رمانى بانگهێشتكردنى دژى ئه‌ندامێكى پیشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه‌ك وئه‌ندامێك ئێستاى راگه‌یاندبوو ولایه‌نه‌ دادوه‌رییه‌كان بڕیارى ده‌ستگیركردنیان ده‌ركردبوو له‌گه‌ڵ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ولێكۆڵینه‌وه‌ دژى به‌رێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى دیوانیه‌ وسه‌رتا پا دژى تاوانباره‌كه‌ و12تاوانبارى تر له‌لێژنه‌ى كڕیاره‌كان وهاوسه‌نگى نرخه‌كان جێ به‌جێ كرا له‌گه‌ڵ بڕیارى راگرتنى پارێزگاى پێشووى دیوانیه‌.