حه‌دیسى بۆاه‌ع:فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردنى نوێ دژى گه‌نده‌ڵكاران ده‌رده‌چێت

الاثنين 18 تشرين ثاني 2019 - 12:29

 حه‌دیسى بۆاه‌ع:فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردنى نوێ دژى گه‌نده‌ڵكاران ده‌رده‌چێت

 به‌غدا-اه‌ع

دكتۆر سه‌عه‌د حه‌دیسى وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردنى نوێ بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ گه‌نده‌ڵكاران ده‌رده‌چێت.
حه‌دیسى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)رایگه‌یاند:"ده‌یان فه‌رمان له‌رۆژانى رابردوو دژى ژماره‌یه‌ك وه‌زیر په‌رله‌مانتار وبه‌رێوبه‌رى گشتى وچه‌ند كه‌سایه‌تى رابردوو وئێستاش ده‌ركراوه‌،وكاره‌كانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ده‌سته‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌دادگاى تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى ناوه‌ندى".
حه‌دیسى وتى "له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگى نێوان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر ئاستى دادوه‌رى هه‌یه‌ بۆ چاودێركردنى دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى كه‌له‌ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ره‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌م پرسانه‌".