فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وقه‌ده‌غه‌ى گه‌شت كردن دژى په‌رله‌مانتار ته‌ڵال زۆبه‌عى ده‌ركرا

الاثنين 18 تشرين ثاني 2019 - 11:47

فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وقه‌ده‌غه‌ى گه‌شت كردن دژى په‌رله‌مانتار ته‌ڵال زۆبه‌عى ده‌ركرا

 به‌غدا-اه‌ع

دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وقه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت كردن وده‌ستبه‌سه‌رگرتنى سامانى یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ركرد 
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى په‌رله‌مانتار ته‌ڵال زۆبه‌عى ده‌ركردووه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت كردن وده‌ستبه‌سه‌رگرتنى سامانى گوازراو وناگوازراو"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا "فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى 308ى یاساى سزادانى عێراقى ده‌ركراوه‌".