حه‌دیسى پێكهاته‌ى داهاتووى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆاه‌ع ده‌خاته‌ڕوو

الأحد 17 تشرين ثاني 2019 - 10:55

حه‌دیسى پێكهاته‌ى داهاتووى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆاه‌ع ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع 

دكتۆر سه‌عه‌د حه‌دیسى وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ پرۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژارنه‌كان كه‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ په‌رله‌مان به‌رزیكردۆته‌وه‌ هه‌ڵبژاردنى 7ئه‌ندامى راسپێردراو بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆن له‌خۆگرتووه‌ كه‌بریتین له‌دادوه‌ران وئه‌كادیمیناسان وژمێریارێكى یاسایی.
حه‌دیسى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)روونیكرده‌وه‌"پرۆژه‌ یاساكه‌ بریتیه‌ له‌راسپاردنى 3دادوه‌ر كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه‌وه‌ كاندید ده‌پاڵێوێن ،له‌گه‌ڵ راوێژكارێكى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت كه‌ده‌بێت خزمه‌تى له‌10ساڵ كه‌متر نه‌بێت"ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"پرۆژه‌ یاساكه‌ راسپاردنى دوو مامۆستاى ئه‌كادیمی پسپۆڕ له‌زانسته‌ سیاسییه‌كان وته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كان دیاریكرددوه‌ كه‌له‌لایه‌ن راگرانى كۆلێژه‌كان ده‌پاڵێوێن له‌میان لیژنه‌یه‌كى شاره‌زایانى پسپۆڕ له‌كاروبارى په‌ره‌پێدان وهه‌ڵگرى نازناوى پرۆفسیۆر بن وده‌بێت لانیكه‌م 15ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت"باسى له‌وه‌یش كرد"كۆتا راسپێردراو ژنه‌ به‌پله‌ى ژمێریارى یاسایی وله‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى داراییه‌وه‌ ده‌پاڵێوێ به‌مه‌رجێك خزمه‌تى له‌15ساڵ كه‌متر نه‌بێت".
حه‌دیسى جه‌ختى له‌وه‌یش كرده‌وه‌ "هه‌موو ئه‌ندامانى راسپێردراو به‌پێ پرۆژه‌ یاساكه‌ ده‌بێت له‌رووى سیاسییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بن وله‌عێراق نیشته‌جێبن"،روونیشیكرده‌وه‌"دواى ئه‌وه‌ى ناوه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانێكى كۆماریان بۆ ده‌ربچێت وپاشان سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆن له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى سوێندى یاسایی ده‌خۆن"