گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى ئه‌منى توند له‌نێو گۆڕه‌پانى حه‌بوبى بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران

الجمعة 15 تشرين ثاني 2019 - 00:25

 گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى ئه‌منى توند له‌نێو گۆڕه‌پانى حه‌بوبى بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران

 

 
 
ناسڕیه‌-اه‌ع
 
عادل دخیلی سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى باڵا له‌زیقار فه‌رمانده‌ى پۆلیسى راسپارد به‌گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى ئه‌منى توند له‌نێو گۆڕه‌پانى حه‌بوبى بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران.
 
په‌یامنێرمان رایگه‌یاند"ئه‌م رێوشوێنه‌ دواى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك هات كه‌دروستكراوى نێوخۆییه‌ وئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى ته‌قییه‌وه‌ وبووه‌ هۆى برینداربوونى 11 هاوڵاتى".
 
دخیلی داواى له‌هاوڵاتیان كرد هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى تێكده‌ران وئه‌و كه‌سانه‌ى ئاسایشى پارێزگاكه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج.