وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ ئه‌كاونتێكى هه‌بێت له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

الجمعة 15 تشرين ثاني 2019 - 16:59

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ ئه‌كاونتێكى هه‌بێت له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ هه‌ژمارێكى تایبه‌تى (ئه‌كاونتێكى )هه‌بێت له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. 
خه‌له‌ف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى"اه‌ع"كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه‌ى له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌ناوى وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ساخته‌یه‌،وهیچ هه‌ژمارێك سه‌ر به‌ناوبراو نییه‌".