اه‌ع وتارى دووه‌مى مه‌رجعیه‌تى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الجمعة 15 تشرين ثاني 2019 - 12:28

  اه‌ع وتارى دووه‌مى مه‌رجعیه‌تى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

 كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع

ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌"اه‌ع"ده‌قى وتارى دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى خۆێندرایه‌وه‌:
 خۆشك وبرایان
ده‌قى نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سیستانى (پێگه‌یان به‌رزبێت)له‌نه‌جه‌فى پیرۆز بۆتان ده‌خوێنینه‌وه‌:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ ودلۆڤان
بۆ جارێكى تر مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى ئێستا كه‌دواى چاكسازى ده‌كات له‌چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو:
(یه‌كه‌م):پاڵپشتى كردنى ناڕه‌زایه‌تیه‌كان وجه‌خت كردن له‌پابه‌ندبوون به‌ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌موو شێوازه‌كانى توندوتیژى،وسه‌ركۆنه‌ كردنى ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز به‌كوشتن وبرینداركردن ورفاندن وتۆقاندن وهه‌ر شێوازێكى تر ،وبه‌هه‌مان شێوه‌ سه‌ركۆنه‌ى ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ودام وده‌زگا حكومى وموڵكى تایبه‌تدا.بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ى تێوه‌گلاون به‌م كرده‌وانه‌ -كه‌له‌ڕووى ئاینه‌وه‌ ڕه‌وا نییه‌ وله‌ده‌ره‌وه‌ى یاساییه‌-راوبنرێن وسه‌رپێچیان له‌گه‌ڵ بكرێت به‌پێ رێوشوێنى دادوه‌رى ونابێت كه‌م ته‌رخه‌مى له‌م بابه‌ته‌ بكرێت. 
(دووه‌م):حكومه‌ت ره‌واى خۆى-جگه‌ له‌سیسته‌مه‌ سته‌مكاره‌كان وئه‌وانه‌ى هاوشێوه‌یان-له‌گه‌له‌وه‌ وه‌رده‌گرێت،وهیچ كه‌سێكى تر ره‌واى پى نابه‌خشێت ،وخواستى گه‌لیش له‌ئه‌نجامى ده‌نگدانى نهێنى گشتى به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كى دادگه‌رانه‌ وخاوێنى به‌رێوه‌چوو،بۆیه‌ لێره‌ زۆر پێویسته‌ په‌له‌بكرێت له‌دانانى یاسایه‌كى دادگه‌رانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان متمانه‌ى هاوڵاتیان به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌رێنێته‌وه‌ ولایه‌نگیرى پارت وره‌وته‌ سیاسیه‌كان نه‌كات ،وهه‌لى راسته‌قینه‌ بڕه‌خسێنێت بۆ گۆڕینى ئه‌و هێزانه‌ى له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوو ئه‌م وڵاته‌یان به‌ڕِێوه‌ده‌برد  ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌ل ویستى بیانگۆڕێت به‌ده‌م وچاوى نوێوه‌،په‌سه‌ند كردنى یاسایه‌ك ده‌رفه‌تى وا له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌ران نه‌ڕه‌خسێنێت جێ ڕه‌زامه‌ندى نییه‌ وبێ سوود ده‌بێت .هه‌روه‌ها ده‌بێت یاسایه‌كى نوێ بۆ كۆمسیۆن په‌سه‌ند بكرێت كه‌ده‌بێت سه‌رپه‌رشتى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرێت به‌شێوازێك بێ لایه‌ن وپیشه‌یی بێت وجێگاى راستگۆیی وپه‌سه‌ندكردنى گه‌ل بێت
(سێیه‌م):سه‌ربارى تێپه‌ڕبوونى ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌ میللیه‌كان كه‌داواى چاكسازى ده‌كه‌ن،ورشتنى خۆێنى پیرۆزى ده‌یان شه‌هید وهه‌زاره‌ها بریندار له‌م رێگا پیرۆزه‌،به‌ڵام له‌واقیعدا داواكارى خۆپیشانده‌ران به‌پێ پێویست جێ به‌جێ نه‌كراوه‌ به‌تایبه‌ت له‌بوارى راوه‌دوونانى گه‌وره‌ گه‌نده‌ڵكاران وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانه‌ به‌تاڵانبراوه‌كان وهه‌ڵپه‌ساردنى ئیمتیازاتى ناڕه‌واى چینێكى دیاریكراو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پشكپشكێنه‌ له‌وه‌رگرتنى پله‌ تایبه‌ته‌كان وهاوشێوه‌كانى،ئه‌مه‌یش گۆمان دروست ده‌كات له‌مه‌وداى توانا وراستگۆیی هێزه‌ سیاسیه‌ باڵاده‌سته‌كان له‌جێ به‌جێ كردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران ته‌نانه‌ت له‌چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌ بچووكه‌كانیشى ،ئه‌مه‌یش له‌به‌رژه‌وه‌ندى دروستكردنى متمانه‌ نییه‌ به‌ئه‌نجامدانى چاكسازى راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر ده‌ستیان.
(چواره‌م):هاوڵاتیان تاوه‌كو ئێستا به‌م شێوه‌یه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ بۆ داواكارى چاكسازى وبه‌م شێوازه‌یش به‌رده‌وام نه‌بوونه‌ ئه‌مه‌یش پێویستى به‌باج وقوربانى زۆر بووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هۆشیار بن له‌وه‌ى ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ جیاوازه‌ له‌وانه‌ى رابردوو وده‌بێت چاكسازى راسته‌قینه‌ ئه‌نجام بده‌ن وخۆیان لێ نه‌دزنه‌وه‌ .
    
(پێنجه‌م):جه‌نگى چاكسازى كه‌گه‌لى عێراقى خۆشه‌ویست به‌رپاى كردووه‌ چه‌نگێكى نیشتمانیه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌خۆیه‌وه‌،عێراقیه‌كان ئه‌مڕۆ بارێكى قورس له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن ،ونابێت رێگا به‌ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى بده‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى زه‌نگى گه‌وره‌ى مه‌ترسییه‌ به‌گۆڕینى وڵات بۆ گۆڕه‌پانى ململانێ ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نێوان هێزه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمى كه‌تیایدا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند گه‌له‌.