سه‌رۆك وه‌زیران به‌یانامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات له‌باره‌ى زیادبوونى حاڵه‌تى رفاندن له‌ وڵات

الخميس 14 تشرين ثاني 2019 - 16:35

سه‌رۆك وه‌زیران به‌یانامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات له‌باره‌ى زیادبوونى حاڵه‌تى رفاندن له‌ وڵات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌یاننامه‌یه‌ك ى بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى رفاندن له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه‌ وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه‌سه‌ر به‌یه‌كێك له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تن چ به‌ناونیشانى راسته‌قینه‌ یان چه‌واشه‌كار.
ئه‌مه‌یش ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌یه‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌:
حاڵه‌ته‌كانى رفاندن رووى له‌زیادبوون كردووه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه‌ وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه‌سه‌ر به‌یه‌كێك له‌ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تدان چ به‌ناونیشانى راسته‌قینه‌ یان چه‌واشه‌كار.
كامێره‌كانى چاودێرى رۆژى12/11/2019 رفاندنى لیوا دكتۆر یاسر عه‌بدولجه‌بار محه‌مه‌د حوسێن راگرى په‌یمانگاى باڵاى پێشكه‌وتنى ئه‌منى وئیدارى تۆماركردووه‌ كه‌به‌رۆشنایی رۆژ ئه‌نجام دراوه‌ له‌ناوچه‌ى جادریه‌ى به‌غدا وبه‌ره‌و شوێنێكى نادیار رفێندراوه‌".
ئێمه‌ به‌توندى ئه‌م ره‌فتارانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ وئه‌م كاره‌یش به‌تاوان هه‌ژمار ده‌كه‌ین كه‌یاسا سزاى ده‌دات وده‌بێت ده‌ستبه‌جێ تاوانباران به‌بێ هیچ كۆت وبه‌ند ومه‌رجێك ئازادى بكه‌ن ئه‌م فه‌رمانه‌ هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌ رفێندراوه‌كانى تریش ده‌گرێته‌وه‌ چونكه‌ یاسا سزاى ده‌ستبه‌سه‌رگرتن وده‌ستگیركردنى كه‌سێك به‌بێ فه‌رمانى داوه‌رى ده‌دات له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ بن كه‌رێگایان پێدراوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ده‌ربكه‌ن وجێ به‌جێ بكه‌ن.
بۆیه‌ فه‌رمانگه‌ ئه‌منى ودادوه‌رییه‌ تایبه‌ته‌كانمان ده‌ستیان كردووه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ولێكۆڵینه‌وه‌ى پێویست بۆ ئاشكراكردنى تاوانباران وئازادكردنى رفێندراوه‌كان 
هۆشداریش ده‌ده‌ینه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت كرده‌وه‌ى له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن یان دایده‌پۆشن به‌وه‌ى به‌بێ سزاى یاساى تێناپه‌رێت به‌هه‌ر شێوازێك بێت ،وبه‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌هۆى كرده‌وه‌كانیان سزا ده‌درێن وه‌كو هه‌میشه‌ رامانگه‌یاند ئێمه‌ نێوان دوو بژارده‌ین یان ده‌وڵه‌ت یان بێ ده‌وڵه‌تى وبه‌هێچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌ره‌فتارى ده‌ره‌وه‌ى یاسا ورێنمایی وبنه‌ماكانى ده‌وڵه‌ت ناده‌ین.