ده‌ستپاكى:سزاى زیندانى كردنى حه‌وت ساڵ بۆ سه‌رۆكى ئێستاى ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراقى ده‌ركرا

الخميس 14 تشرين ثاني 2019 - 14:16

ده‌ستپاكى:سزاى زیندانى كردنى حه‌وت ساڵ بۆ سه‌رۆكى ئێستاى ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراقى ده‌ركرا

 به‌غداد-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ئاشكراى كرد فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ بۆ سه‌رۆكى ئێستاى ده‌زگاى شه‌هیدان ده‌ركردووه‌ به‌پێى ئه‌حكامى بڕیارى 160 ساڵى 1983.
 
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕوونى كرده‌وه‌"دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ حوكمى ئاماده‌بوونى ده‌رهه‌ق به‌ سه‌رۆكى ئێستاى ده‌زگاى شه‌هێدان ده‌ركرد،له‌سه‌روبه‌ندى گرێبه‌ستى لیژنه‌ى راوێژكارى ناوه‌ندى له‌ ده‌زگاى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیاى تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ مۆنۆمێنتى شه‌هیدان".
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا شه‌ست فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن و بانگهێشتى بۆ په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسان ده‌ركردووه‌ به‌هۆكارى به‌هه‌ده‌ر دانى دارایى گشتى".