.موسا بۆ اه‌ع:حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌رێى وشوێنه‌كانى ئازادكردنى خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان

الخميس 14 تشرين ثاني 2019 - 13:21

.موسا بۆ اه‌ع:حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌رێى وشوێنه‌كانى ئازادكردنى خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

دكتۆره‌ عاسفه‌ موسا وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌ت به‌گرنگه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ پێشهاته‌كانى جموجۆڵى خۆپیشانده‌ران وسووره‌ له‌سه‌ر پاراستنى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ وپارێزگاریكردن له‌خۆپیشانده‌ران وجێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانیان .
دكتۆره‌ موسا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ رایگه‌یاند:داواكارییه‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێن چ خزمه‌تگوزارى بن یان ئه‌وه‌ داواكاریانه‌ى پێویستیان به‌دانانى یاسایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌خاڵه‌كانى ده‌ستوور ،روونیشیكرده‌وه‌ كاره‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو وبه‌هه‌ماهه‌نگى باڵا نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت له‌پێناو په‌له‌كردن له‌جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران. 
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا لیژنه‌ تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وامن له‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌كرده‌وه‌كانى توندوتیژى كه‌هاوته‌ریبى خۆپیشاندانه‌كان بوون وجیاكردنه‌وه‌ى كه‌سانى گێره‌شێوێن له‌خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز كه‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌شوێنى خۆپیشاندانه‌كان گردبوونه‌ته‌وه‌ وئاڵاى عێراقیان به‌رزكردۆته‌وه‌ ودروشمى خۆشه‌ویستى عێراق ده‌ڵێنه‌وه‌ وداواى ره‌وایان خۆیان ده‌كه‌ن له‌دیمه‌نێك به‌رجه‌سته‌ى هۆشیارى باڵاى گه‌نجانى عێراق ده‌كاته‌وه‌ وده‌وڵه‌ت ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌وه‌ له‌ئه‌نجامدانى چاكسازى وگۆرانكارى وبه‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارییه‌كان ،داوایشى له‌گه‌نجانى نێو گۆره‌پانه‌كانى خۆپیشاندان كرد هاوكارى زیاتر بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌پێناو پاراستنى جموجۆڵى نیشتمانیان وهه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى چاكسازى له‌سه‌ر ئاستى ده‌زگاكان وكۆمه‌ڵگا وته‌بێژى فه‌رمى جه‌ختیشى كرده‌وه‌ په‌ككخستنى ده‌زگاكان وفه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌بێته‌ هۆى په‌ككخستنى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان ،ئه‌مه‌یش خراپه‌كاریه‌ به‌رامبه‌ر به‌ئامانجه‌كانى خۆپیشانده‌ران كه‌ داواى راسته‌قینه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستدرێژى بكاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خزمه‌تگوزارى خه‌ڵكى ئه‌وه‌ خراپه‌كارى به‌رامبه‌ر ئامانجى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ وئازادى راده‌ڕبرین ئه‌نجام ده‌دات 
موسا ئه‌وه‌یشى وت حكومه‌ت چاودێرى رێوشوێنه‌ دادوه‌رییه‌كان ده‌كات له‌ئازادكردنى گیراوه‌كانى خۆپیشانده‌ران كه‌ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ یاسا سزایان پێ بدات به‌و پێیه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانى مه‌رجعیه‌تى باڵا ونه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.