ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌ مووسل

الخميس 14 تشرين ثاني 2019 - 11:51

ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌ مووسل
به‌غداد-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى له‌مووسل ڕاگه‌یاند.
له‌به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى به‌رگرى دا هاتووه‌ كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌"مه‌فره‌زه‌كانى كه‌رتى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌فیرقه‌ى 14 به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ فه‌وجى دووى لیواى50 به‌پێى زانیاریه‌كى وورد و له‌بۆسه‌یه‌كدا توانى تیرۆرستێك ده‌ستگیربكات پێش خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌ى شێخ حه‌مه‌د له‌ پارێزگاى مووسل".
جێى ئاماژه‌پێ كردنه‌ ئه‌م تیرۆرسته‌ یه‌كێك بوو له‌و داواكراوانه‌ بۆ دادگا به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر.