ئه‌مڕۆ..هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى رووبه‌رووى ئێران ده‌بێته‌وه‌ وچاوى له‌سه‌ر پته‌وكردنى پێگه‌یه‌تى له‌سه‌رووى ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌

الخميس 14 تشرين ثاني 2019 - 09:14

ئه‌مڕۆ..هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى رووبه‌رووى ئێران ده‌بێته‌وه‌ وچاوى له‌سه‌ر پته‌وكردنى پێگه‌یه‌تى له‌سه‌رووى ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌

 به‌غدا-اه‌ع

هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراق لە یارى لوتکەدا میواندارى ئێران دەکات .
لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ مۆندیالى ٢٠٢٢ى قەتەر و جامى ئاسیاى ٢٠٢٣ى چین، ئه‌مڕۆ کاتژمێر پێنجى ئێوارە لە کۆمەڵەى سێیەمدا، هەڵبژاردەى نیشتمانى عێراق لە عەمانى پایتەختى ئوردن و لە یارى لوتکەدا، میواندارى هەڵبژاردەى ئێران دەکات.هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراق بە حەوت خاڵ پێشەنگى کۆمەڵەکەى گرتووە و بە جیاوازى گۆڵ لە پێش بەحرەینى پلەى دووەمەوەیە و ئێرانیش بە شەش خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.