وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ده‌خاته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆ هه‌مووان

الخميس 14 تشرين ثاني 2019 - 08:07

 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ده‌خاته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆ هه‌مووان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى خستۆته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆ هه‌موو هاوڵاتیان.
دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ده‌زگاكانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ وسه‌رجه‌م كارمه‌نده‌ جیاوازه‌كانى به‌پیشه‌یی كارى خۆیان ده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بۆ هه‌مووان"،ئه‌و هه‌واڵانه‌یشى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ورۆژنامه‌وانه‌كان بڵاوكرانه‌وه‌ له‌تۆمه‌ت هه‌ڵواسین بۆ كارى فه‌رمانگه‌ى پزیشكى دادوه‌رى".