بانكى رافیده‌ین :به‌رده‌وامین له‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نیشان به‌بێ دابڕان

الخميس 14 تشرين ثاني 2019 - 08:02

بانكى رافیده‌ین :به‌رده‌وامین له‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نیشان به‌بێ دابڕان

 به‌غدا-اه‌ع

بانكى رافیده‌ین،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند ،به‌رده‌وامه‌ له‌خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نیشان وخاوه‌ن ده‌روازه‌ تایبه‌ته‌كان له‌میان لقه‌كانى له‌به‌غدا وپارێزگاكان.
نوسینگه‌ى رایگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"بانكى رافیدین به‌شه‌ دارایی پێویستى هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نیشان وشایسته‌كانى خاوه‌ن ده‌روازه‌ تایبه‌ته‌كان وچینه‌كانى دیكه‌ به‌بێ دابڕان 
به‌یاننامه‌كه‌ داواى له‌"فه‌رمانبه‌ران وخانه‌یشان كرد سه‌ردانى لقه‌كانى بكه‌ن یان هه‌ر لایه‌نێكى تر بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان له‌هه‌ر كاتێك بێت".