عه‌بدولمه‌هدى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌ركى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى قۆرخكردنى ره‌وشه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ته‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌

الأربعاء 13 تشرين ثاني 2019 - 23:56

عه‌بدولمه‌هدى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌ركى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى قۆرخكردنى ره‌وشه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ته‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى بۆ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان سازكرد،بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌ركى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش وهه‌وڵه‌كانى قۆرخكردنى ره‌وشه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ته‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌.
 
به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ده‌ستى"اه‌ع"كه‌وتووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێ ره‌وشى ئه‌منیش كراوه‌ له‌گه‌ڵ چاودێرى كردنى رێوشوێنه‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌به‌غدا وپارێزگاكان وپارێزگاریكردن له‌خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وبه‌رژوه‌ندییه‌كانى هاوڵاتیان به‌گشتى.