كه‌عبى :رێككه‌وتنى نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه‌ له‌باره‌ى په‌له‌كردن له‌جێ به‌جێ كردنى چاكسازییه‌ گشتگیره‌كان

الأربعاء 13 تشرين ثاني 2019 - 20:45

كه‌عبى :رێككه‌وتنى نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه‌ له‌باره‌ى په‌له‌كردن له‌جێ به‌جێ كردنى چاكسازییه‌ گشتگیره‌كان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌نوسینگه‌ى خۆى وبه‌ئاماده‌بوونى به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران چاوى به‌جنین بلاسخارت نوێنه‌رى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق كه‌وت.
كه‌عبى به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ستایشى ئه‌ركه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وبلاسخارت نێرده‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵات به‌تایبه‌ت كرد له‌چوارچێوه‌ى پاڵپشتى كردنى عێراق وپه‌یوه‌ندى كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى یاسادانان وجێ به‌جێ كار به‌شێوازێك رۆڵى هه‌بێت له‌جێ به‌جێ كردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونى بلاسخارت بۆ گۆره‌پانى خۆپیشاندانه‌كان وگوێ گرتنى راسته‌وخۆى له‌و هاوڵاتیانه‌ى ئه‌و گۆره‌پانانه‌ى به‌رزنرخاند له‌گه‌ڵ دیدارى به‌مه‌رجعیه‌تى ئاینى نه‌جه‌فى پیرۆز وبه‌رده‌وامى ئه‌نجامدانى دیداره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ونوێنه‌ران وسه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان وسه‌ندیكا ویه‌كێتى وچالاكوانان ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
 
كه‌عبى له‌میان دیداره‌كه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سووره‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ئه‌نجامدانى پاكێجى یاسا وبڕیاره‌ چاكسازییه‌كان كه‌هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ داواكارى ره‌واى خۆپیشانده‌ران ،وئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا سه‌رۆكایه‌تى وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێداگرن له‌وه‌ى هه‌مواكردنه‌وه‌ى پێویست بۆ كۆمه‌ڵێك یاساى گرنگ ئه‌نجام بدرێت كه‌گه‌ڵ به‌درێژایی ساڵانى ڕابردوو چاوه‌ڕوانى ده‌كات ،له‌نێویشیاندا هه‌ردوو یاساى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ویاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌كانى ده‌ستورى ووه‌زارى پێویست وجه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ پاكێجى چاكسازییه‌كان ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى خزمه‌تگوزارى له‌خۆده‌گرێت بۆ به‌ده‌مه‌و هاتنى پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
كه‌عبى جه‌ختیشى له‌پێویستى به‌رده‌وامیدان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دا به‌وپێیه‌ى خزمه‌ت به‌عێراق بگه‌یه‌نێت وهاوكارى كردن له‌به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌و یاسایانه‌ى خواسته‌كانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق به‌دی ده‌هێنێت