حةلبوسى لەمیانی دیداری بارزانی : سەركردە سیاسیەكانی عێراق دەرفەتێكی مێژوویی لەبەردەمیاندایە چاو بە بەرنامەكەیدا بخشێنێتەوە

الأربعاء 13 تشرين ثاني 2019 - 16:34

حةلبوسى لەمیانی دیداری بارزانی : سەركردە سیاسیەكانی عێراق دەرفەتێكی مێژوویی لەبەردەمیاندایە چاو بە بەرنامەكەیدا بخشێنێتەوە

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانم، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی پەرلەمان و حكومی یاوەری.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند "لە میانی دیدارەكە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێی پێشهاتە سیاسیەكانی وڵاتی كرد، لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانەی بەخۆوە دەبینێت، و داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەدواداچوونیان، و ئەو چاكسازیانەی كە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەبارەیانەوەداوە بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان، و ئەو یاسایانەش كە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە پێداویستیەكانی هاوڵاتیان كە ئەنجومەن بەنیازە دەریانبكات.
سه‌رۆك په‌رله‌مان رێڕەوی لیژنەی هەمواری دەستوریشی خستەڕوو كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێكهێنراوە، و ئاستی هاوبەشی نیشتمانی لەسەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی گفتوگۆی نیشتمانی بەپێی ئەو پێشنیارەی ڕاگەیەندراوە بە بەشداری نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، كە دەبێتە دەستپێكێك بۆ دارشتنی نەخشەرێگای راستكردنەوەی رێرەوی پرۆسەی سیاسی و بەدیهێنانی خواستی عێراقییەكان بۆ ژیانێكی شایستە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی دیداری بارزانی ڕایگەیاند سەركردە سیاسیەكانی عێراق دەرفەتێكی مێژوویی لەبەردەمیاندایە دوای ئەو جوڵەیەی گەل بۆ ئەوەی چاو بە بەرنامەكەیدا بخشێنێتەوە، و بەژەوەندی گەل بخاتە سەروو هەموو شتێك.
لای خۆیەوە  نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی هێزە سیاسیە كوردیەكانی نیشاندا بۆ كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانی لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی كە خزمەت بە هاوڵاتیانی عێراق بكات لە سەرتاسەری وڵات، تەئكیدیشی كردەوە كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی لەهەموو رێوشوێنێك دەكات بە ئاراستەی ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی، و پشتیوانیش لە هەمواری دەستور دەكات هەموو بوارێكیش كە هاوكاربێت بۆ سەقامگیری عێراق و پاراستنی سەروەری و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراق.