ده‌ستپاكى:ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى پاره‌وموڵكى 3 به‌رپرسى پێشووى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

الأربعاء 13 تشرين ثاني 2019 - 12:21

ده‌ستپاكى:ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى پاره‌وموڵكى 3 به‌رپرسى پێشووى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌
به‌غداد-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فه‌رمانى به‌ده‌ستبه‌سراگرتنى ماڵ و موڵكى  سێ به‌رپرسى گه‌وره‌ى پێشووى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.
 
ده‌ستپاكى له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ روونى كرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌باره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌م كه‌یسه‌دا كه‌ ڕاده‌ستى دادگا كراوه‌ روونى كرده‌وه‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى نه‌جه‌ف فه‌رمانى به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ماڵ وموڵكى هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران(پشكنه‌رى گشتى وه‌زاره‌ت و بریكارى هونه‌رى و وبه‌رێوبه‌رى گشتى) ده‌ركردووه‌ به‌پێى مادده‌ى 340ى یاساى سزادانى عێراقى".