ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى وه‌رزشى قوه‌ جه‌ویه‌ ده‌رده‌كات

الأربعاء 13 تشرين ثاني 2019 - 09:14

ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى وه‌رزشى قوه‌ جه‌ویه‌ ده‌رده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى وه‌رزشى قوه‌ جه‌ویه‌ ده‌ركردووه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ 340ى یاساى سزادانى  عێراقى.
ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاى به‌غدا فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى وه‌رزشى قوه‌ جه‌ویه‌ ده‌ركردووه‌"،روونیشیكرده‌وه‌ "تۆمه‌تبار پێشێلكارى ئه‌نجامداوه‌ له‌گرێبه‌ستى واژۆكراوى نێوان ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ وكۆمپانیاكانى به‌ڵینده‌رایه‌تى وبازرگانى گشتى وراوێژى خاوه‌ندارێتى وپیشه‌سازى بۆ وه‌به‌رهێنانى زه‌وییه‌ ته‌رخانكراوه‌ یانه‌كه‌".
وتیشى "رووبه‌رى ئه‌و زه‌وییه‌ى ته‌رخانكراوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌گاته‌ نزیكه‌ى(50)دۆنم ودانرابوو بۆ ئه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى وه‌رزشى وبازرگانى تیایدا دروست بكرێت"