لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى ده‌ستخۆشى له‌هێزه‌ئه‌منیه‌كان ده‌كات له‌ پاراستنى ئه‌من و ئاسایش

الثلاثاء 12 تشرين ثاني 2019 - 17:04

لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى ده‌ستخۆشى له‌هێزه‌ئه‌منیه‌كان ده‌كات له‌ پاراستنى ئه‌من و ئاسایش

بەغدا-اەع

 

لیژنەی مافی مرۆڤی نوێنەرایەتی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ ژمارەیەک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی تایبەت بەمافی مرۆڤ تاوتوێ داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بەپێ چوارچێوە دەستووری ویاساییەکانی کرد

 

لیژنەکە لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەستی(اەع)کەوتووە "جەختی لەپێویستی چارەسەرکردنی ھەموو کێشە وناکۆکییەکان بەشێوازێکی ئاشتیانە ولەنێو ماڵی عێراقی کردەوە ،بەبێ ئەوەی ڕێگا بەدەستێوەردانی دەرەکی بدرێت"داواشی لەسەرجەم خۆپیشاندەران کرد داواکارییەکانیان بپارێزن لەچوارچێوەی یاسا ودەستووردا".

 

لیژنەکە ستایشی ڕۆڵی ھێزە ئەمنییەکانی کرد لەپاراستنی سیستەم وپاراستنی شکۆی دەوڵەت وپێویستی دان بەخۆگرتن بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئاشیخواز بەبێ ھیچ پێشێلکارییەک بەرامبەر مافی مرۆڤی عێراقی وھێزە ئەمنییەکانی لەگەڵ دوورخستنەوەی ئاژاوەگێڕان وتێکدەران لەگۆڕەپانی خۆپیشاندانی ئاشتەوایی.