كوشتنى گه‌وره‌ تیرۆرستێك له‌ كه‌ركوك

الثلاثاء 12 تشرين ثاني 2019 - 15:57

كوشتنى گه‌وره‌ تیرۆرستێك له‌ كه‌ركوك
به‌غداد-اه‌ع
 
فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه‌ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كوشتنى گه‌وره‌ تیرۆرستێكى له‌ كه‌ركوك ڕایگه‌یاند له‌ میان ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى هاوبه‌شى پۆلیسى فیدڕاڵى و حه‌شدى شه‌عبى له‌ نزیك ناحیه‌ى ریاز له‌ ڕۆژئاواى كه‌ركوك.
 
حه‌ربیه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌ك كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ میان فه‌وجى یه‌كى سه‌ر به‌ فیرقه‌ى 3ى پۆلیسى فیدڕاڵى و لیواى 56ى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى گرنگیان ئه‌نجامدا له‌ ناوچه‌ى ئوم العزام له‌ نزیك گوندى قه‌سرى یه‌كه‌م له‌ سنورى ناحیه‌ى ریازى سه‌ر به‌ قه‌زاى حه‌ویجه‌ له‌ ڕۆژئاواى كه‌ركوك له‌و ئۆپراسیۆنه‌ عه‌لى هاشم مۆلان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانى چه‌ته‌كانى داعش كوژرا".