دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى له‌ سه‌لاحه‌دین بانگهێشتى وه‌زیرێك و پارێزگارێكى پێشوو ده‌كات

الثلاثاء 12 تشرين ثاني 2019 - 12:56

دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى له‌ سه‌لاحه‌دین بانگهێشتى وه‌زیرێك و پارێزگارێكى پێشوو ده‌كات
به‌غداد-اه‌ع
 
دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى له‌سه‌لاحه‌دین ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند فه‌رمانى بانگهێشتكردنى بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى زانست وته‌كنه‌لۆجیاى ڕابردوو و پارێزگاى سه‌لاحه‌دینى ڕابردوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پرسى گه‌نده‌ڵى.
 
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادگا له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌" دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌لاحه‌دین كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ كه‌یسى ده‌ستپاكی فه‌رمانى بانگهێشتى بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى زانست و ته‌كنه‌لۆجیاى ڕابردوو به‌پێى مادده‌ى 331 له‌ یاساى سزادانى عێراقى".
 
هه‌ر له‌به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌"دادگا فه‌رمانێكى دیكه‌ى بانگهێشتى به‌رامبه‌ر به‌ پارێزگارى پێشووى سه‌لاحه‌دین ده‌ركردووه‌ به‌پێى هه‌مان مادده‌"،جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ چه‌ندین فه‌رمانى دادگاى تر هه‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌ قایمقامى سامه‌را و شه‌ش فه‌رمانبه‌رى دیكه‌".