هاوپه‌یمانى سائیرون ڕایگه‌یاند به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕێكاره‌كانى لێپێچینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران

الاثنين 11 تشرين ثاني 2019 - 11:58

هاوپه‌یمانى سائیرون ڕایگه‌یاند به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕێكاره‌كانى لێپێچینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران
به‌غداد-اه‌ع
هاوپه‌یمانى سائیرونى په‌رله‌مانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕێكاره‌كانى بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌سه‌رۆك وه‌زیران له‌ چوارچیوه‌ى ده‌ستوردا.
 
حه‌مه‌دلله ریكابى وته‌بێژى فه‌رمى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند:"هاوپه‌یمانى سائیرونى په‌رله‌مانى به‌روونى ئاشكراى ده‌كات كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕێكاره‌كانى بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێى چوارچێوه‌ى ده‌ستور و سیسته‌مى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
 
ریكابى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌"هه‌ڵوێستى سائیرون به‌نده‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق و داواكاریه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران به‌هێچ شێوه‌یه‌ك سازان ناكه‌ین له‌سه‌ر نه‌گۆڕه‌ نیشتمانى و مرۆڤایه‌تیه‌كان".