حه‌دیسى بۆ اه‌ع:هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشینى زیاتر له‌200هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات

الاثنين 11 تشرين ثاني 2019 - 10:01

حه‌دیسى بۆ اه‌ع:هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشینى زیاتر له‌200هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

دكتۆر سه‌عه‌د حه‌دیسى وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو زیاتر له‌200هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
حه‌دیسى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند"ئه‌م پلانه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌بن به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌شینى بۆ 60ساڵ وهه‌روه‌ها رێگا خۆشكردن بۆ ئه‌وه‌ى خواستى خانشینى هه‌یه‌ له‌ته‌مه‌نى 45ساڵیدا كه‌15ساڵ خزمه‌تى هه‌یه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى 50ساڵى هه‌بێت كاتێك ته‌مه‌نى خانه‌نشینى 63ساڵ بوو".
وتیشى"ته‌مه‌نى خانه‌نشینى مامۆستایانى زانكۆ 65ساڵ خزمه‌ت بوو ،له‌ئێستاشدا له‌یاسا نوێكه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 63ساڵ بۆیه‌ به‌م رێوشوێنانه‌ زیاتر له‌200هه‌زار پله‌ دامه‌زراندن بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت له‌كاتى جێ به‌جێ كردنى یاساكه‌".
حه‌دیسى ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا"یاساكه‌ له‌خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مدایه‌،وبه‌م نزیكانه‌ دارشتنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت".